بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پیلانگێڕییەکی دووبارەی سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر و هاوکاریی گوماناوی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بۆ ڕێگری لە سەرکەوتنی هەوڵەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان لە پێناو تەواوکردنی ڕێکارە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ، سەدرییەکان جارێکی دیکە ڕژانە ناوچەی سەوز و بینای پەرلەمانی عێراقیان داگیر کرد.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق جارێکی دیکە فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان داوە هیچ کاردانەوەیەکیان لە بەرامبەر ئەم ئاژاوەگێڕییە دووبارەکراوەی سەدرییەکان نەبێت.
کازمی لە هەمان کاتدا ڕایگەیاندووە کە بەردەوامی ئەم ئاڵۆزییە سیاسییە زیانی بۆ عێراق دەبێت./.