بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندە فەرمییەکانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا – ڕۆژی شەممە 30 ی تەمموزی 2022 – 53 کەس بە هۆی لافاوەکەی چەند پارێزگایەکەوە بە تایبەت لە تارانی پایتەخت گیانیان لە دەست داوە و هاوکات 16 کەسیش بێسەروشوێن بوون.
مەهدی وەلی پور سەرۆکی بەشی فریاگوزاری خێرا لە مانگی سووری ئێران ڕایگەیاندووە کە ڕووداوی لافاو 21 پارێزگای ئەم وڵاتەی گرتووەتەوە.
ناوبراو وتی کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لافاوەکە زیاترین کاریگەریی لە 8 پارێزگا بووە.
وەلی پور ڕایگەیاند کە تا ئێستا 53 کەس بە هۆی لافاوەکەوە گیانیان لە دەست داوە و 16 کەسیش بێسەروشوێن بوو.
ڕاشیگەیاند کە 3 هەزار کەس لە چوارچێوەی 687 تیمی فریاگوزاری لە پارێزگاکانی ئێران سەرقاڵی خزمەتگوزاری بە لێقەوماوەکانن./.