بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعۆبەیدە وتەبێژی سەربازیی یەکینەکانی قەسام جەختیکردەوە کە خۆڕاگری پارێزەری خوێنی گەلی فەڵەستین و ئاسایشی ئەوانە.
ناوبراو وتی کە سیاسەتی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ درۆ و پڕوپاگەندە لە دژی خۆڕاگریی فەڵەستین سەرکەوتوو نابێت.
ئەبوعۆبەیدە وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەگەری هەر هەڵەیەک لە بەرانبەر گەلی فەڵەستین تێچوویەکی قورس دەدات.
ناوبراو وتی کە دوژمن بۆ بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی پێویستی بە هیچ پاساوێک نییە لە بەر ئەوەی کە مێژووی ئەم ڕژێمە کاتییە پڕە لە کوشتاری خەڵک و ڕووخاندنی نەخۆشخانە و خوێندنگە و زانکۆکان./.