بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە 28 ی تەمموزی 2022 لە میانەی بەسەرکردنەوەی بنکەی سەربازی ئاسمانی نۆژەی هەمەدان، وتی: ئەمڕۆ کەسێک بیر لە دەسدرێژی بۆ سەر خاکی ئێرانی ئیسلامی ناکاتەوە لە بەر ئەوەی کە ڕوبەڕوی وەڵامێکی توند و پەشیمانکەرەوە دەبێتەوە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە سەرەڕای گەمارۆ و سزاکانی دوژمنان، ئێران لە بواری پیشەسازی بەرگری خاوەن پێشکەوتنێکی زۆرە و سوپا و هێزە چەکدارەکانی دیکە لە گەڵ خەڵک ماونەتەوە و ئەمەش شانازییەکی گەورەیە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە توانا و پێشکەوتنی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرگرییەکی کەم وێنەی بۆ وڵات دابین کردووە و بەم هێزەوە ئەمڕۆ کەسێک بیر لە دەسدرێژی بۆ سەر خاکی ئێرانی ئیسلامی ناکاتەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی کە ئەمڕۆ گەلانی ناوچەکە شانازی بەم هێزەی ئێرانەوە دەکەن./.