بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە 28 ی تەمموزی 2022 بە تەلەفوون لە گەڵ شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین وتووێژی کرد.
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە وتووێژی تەلەفوونیی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و چین زیاتر لە دوو کاتژمێر بووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەمە پێنجەمین وتوویژی تەلەفوونیی بایدنە لە گەڵ هاوتا چینییەکەی لە مانگی شوباتی 2021 و گەیشتنی بە کۆشکی سپی.
لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی سپۆتنیک بە گێڕانەوە لە تەلەفزیۆنی ناوەندیی چین ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری چین بە بایدنی ڕاگەیاندووە ئەوەی یاری بە ئاگرەوە دەکات، دەسووتێت.
سەرۆک کۆماری چین بە هاوتا ئەمریکییەکەیی ڕاگەیاندووە کە پەکین دژی دەستێوەردانە لە کاروباری تایوان و بە توندی بەرگری لە ماف و سەروەری خۆی دەکات./.