بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین جەختیکردەوە کە حەشدی شەعبی لە کاتی دامەزرانیەوە تا ئێستا بەشێکی گرنگی بەرگری و پاراستنی عێراق بووە و هەموو کات لە گەڵ گەلی عێراق دەمێنێتەوە.
ناوبراو وتی کە حەشدی شەعبی لە هەر کێشەیەکی سیاسیدا ئاسایش و سەقامگیری و یەکپارچەیی عێراق دەستەبەر دەکات.
فالح فەیاز وتی کە مەترسی داعش چیدی هەڕەشە لە سەر ئاسایشی ناوخۆیی عێراق نییە، هەرچەندە تیرۆریستان بەردەوام لە لایەن وڵاتانی دەرەوە پاڵپشتی دەکرێن.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وتی کە ئەم دەستەیە هەڵوێستی ڕوون و تایبەتی هەیە بەڵام لە کێشە و ململانێ سیاسییەکاندا تێوەگلاو نابێت، بە تایبەت ئەوەی کە بە توندی دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ڕژێمی زایۆنیستییە.
ناوبراو سەبارەت بە ڕووداوەکانی چوارشەممەی بەغداش وتی کە خۆپێشاندان مافی ڕەوای خەڵکە بەڵام هەندێک ڕووداوی وەک چوونە ناو هۆڵی پەرلەمان قبووڵکراو نییە./.