بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید سەفوری شارەزای سیاسی عەرەب سەبارەت بە ئەنجامی سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی کە سەردانەکەی جۆبایدن کارەساتی بۆ حکومەتەکەی بە دواوە بووە.
ناوبراو سەبارەت بە ڕژێمی زایۆنیستی و پەیوەندییەکانی لە گەڵ چەند وڵاتێکی عەرەبی، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە هیچ شێوازێک بەرگری لە وڵاتانی عەرەبی هاوپەیمانی خۆی بە تایبەت وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس ناکات بەڵکوو لەوان وەک بنکەی هۆشداریی خێرا و قەڵغانێکی بەرگری لە خۆی کەڵک وەردەگرێت.
سەفوری وتی: هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری نێوان وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس و ڕژێمی زایۆنیستی زۆر دەمێکە هەبووە و هیچ کات ناتوانین بڵێین کە بابەتێکی نوێیە.
وتیشی کە تەل ئەبیب چەک و کەرەستەی سیخوڕی دەداتە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس تا لە دژی نەیارانی خۆی بەکار بێت و تەنیا لایەنێکە کە لە هاوپەیمانی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی سازشتکار سوود دەبینێت./.