بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ” المیادین ” وتی: هیچ داهاتوویەک بۆ ڕژێمی زایۆنیستی نابینم، هەر بۆیە بە ڕژێمێکی کاتیی دەزانم و کۆتاییەکەی نزیک دەبینم، ئەمەش خەون و پێشبینی نییە بەڵکوو پشت بەو ئامارانە دەبەستێت کە بوونیان هەیە.
ناوبراو وتی: ژمارەی ئەو زایۆنیستانە بزانن کە ناسنامەی دووەمیان هەیە و ئامادەی بەجێهێشتنی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینن، پێویست بە تێپەڕبوونی چل بەهاری دیکە ناکات کە کۆتایی ڕژێمی زایۆنیستی ببینین. دیمەنی کۆتایی ئەم ڕژێمە لە ڕوانگەی منەوە وایە کە خەڵک بەرەو فڕۆکەخانەکان، بەندەرەکان و خاڵە سنورییەکان دەڕۆن، گۆڕانکارییە نێودەوڵەیییەکانیش لە کۆتایی هاتنی ڕژێمی زایۆنیستیدا کاریگەرییەکی زۆری هەیە./.