بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق و جنین پلاسخارت جەختیان لە سەر خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کردەوە و پاڵپشتی خۆیان بۆ سەقامگیری و گەشەی ئەم وڵاتە دەربڕی.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران و نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها جەختیان لە سەر پێویستی خزمەتگەیاندن بە خەڵک و بەرەوپێشبردنی پرۆژە ژێرخانییەکان لە لایەن حکومەتی نوێ کردەوە.
باڵیۆزی ئێران داوای ئەوەیکرد کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی گەشە و پێشکەوتنی عێراق هەبێت.
هەر دوو لا پاڵپشتی خۆیان بۆ یەکپارچەیی خاک و دەسەڵاتی حکومەتی عێراق دووپات کردەوە./.