بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پزیشکان و پسپۆڕانی بواری تەندرووستی ڕایانگەیاندووە کە هۆکاری جەڵتەی مێشک لە تەمەنی گەنجیدا دەگەڕێتەوە بۆ بۆماوەیی، بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەکرە.
سەبارەت بە چۆنیەتی ڕێگریکردن لە ڕوودانی جەڵتەی مێشک ئەوان ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسانەی لە خێزانەکانیاندا جەڵتەی مێشک ڕووی داوە، بۆ نموونە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن، پێویستە تا کۆتایی ژیانیان چارەسەر وەربگرن بۆ ئەوەی کە لە جەڵتەی مێشک بە دوور بن./.