بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پێکهێنان و دەستبەکاربوونی ڕەوتی حکیمەی نیشتمانیی عێراق ئەنجامی ئاسایی و سرووشتیی گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و سەرهەڵداوی ڕاستییەکان بۆ لەئەستۆگرتنی بەرپرسیاریەتی و ڕاگەیاندنی داواکارییەکانی گەلی عێراق و بەرگری لە ماف و ئازادییەکانی ئەوان بووە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم پرۆژە سیاسییە بە تەواوی نیشتمانییە و دەرگاشی بە ڕووی سەرجەم چین و توێژەکانی گەلدا کراوەیە و خۆی لە هەر دووبەرەکی و جەمسەربەندییەک بە دوور دەگرێت و لەم ماوە کورتەشدا سەرکەوتنی زۆری مسۆگەر کردووە.
ناوبراو بەڵێنی لە گەڵ عێراقییەکاندا دووبارە کردەوە و وتی: ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، میانەڕۆیی خۆی دەپارێزێت و پەیوەندییەکانی لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە بە پێی پابەندبوونیان بە پرۆژەی نیشتمانی و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی عێراق دیاری دەکات.
سەید عەمار حەکیم جەختیکردەوە کە ڕەوتی حیکمە لە حکومەتی داهاتووی عێراق بەشداری ناکات، هەرچەندە بەردەوام پابەندی ئەرک و بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و ئائینی خۆی بە خەڵک دەمێنێتەوە و لە هیچ هەوڵێک بۆ لێک نزیککردنەوەی تێڕوانینی لایەنە سیاسییەکان و پووچەڵکردنەوەی پیلانەکان درێغی ناکات./.