بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دارایی حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان ئەمڕۆ شەممە 23 ی تەمموزی 2022 هەواڵی واژۆکردنی گرێبەستی کڕینی نەوتی لە ئێران ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە گرێبەستی کڕینی 350 هەزار تەن نەوتی ئێران بە مەبەستی دابەزینی نرخی مادە سووتەمەنییەکان لە ئەفغانستان وژۆ کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لێژنەیەکی هاوبەش بۆ واژۆکردنی گرێبەستی گاز و درووستکردنی هێڵی گواستنەوەی نەوت بۆ ئەفغانستان و واژۆکردنی گرێبەستە درێژخایەنەکان پێکهێنراوە./.