بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی خوبیار جێگری بەشی فریاگوزاری کۆمەڵەی مانگی سوری پارێزگای فارس وتی کە بە هۆی لافاوە بەهێزەکەی ڕۆژی هەینی لە ڕووباری ڕودباڵی قەزای ئستەهبان 21 کەس گیانیان لە دەست دا و 2 کەسیش هێشتا بێسەروشوێنن.
ناوبراو وتی کە تیمەکانی فریاگوزاری بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو دوو کەسە لە ناوچەکەدان.
قەزای ئستەهبان کەوتووەتە 174 کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی شیراز ناوەندی پارێزگای فارس./.