بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوەیان بەرامبەر بە تۆپبارانکردنەکەی زاخۆ و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە خەڵکی ئەم وڵاتە، داوای ئەوەیان کرد کە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەربکرێت.
ئەو ئەندامانەی پەرلەمانی عێراق هەروەها داوایان کرد کە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ تورکیا سنوردار بکرێت.
یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی ئەو ئەندامانەی پەرلەمانی عێراق ئەوە بووە کە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە تورکیا بانگهێشتی بەغدا بکرێتەوە.
ئەوان بە پێویستیان زانیوە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دۆسیەدا دەستێوەردانی هەبێت.
ئەندامانی پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەگەر سێ سەرۆکایەتییەکە نەتوانن بەرگری لە سەروەری ئەم وڵاتە بکەن، هەڵوێست و کاردانەوەی دیکەیان دەبێت./.