بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە 20 ی تەمموزی 2022 لە چاوپێکەوتنی فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا، وتی: دڵنیام کە داهاتوو لە بەرژەوەندی گەلی سوریا دەبێت و پشوودرێژی و خۆڕاگریی ئەوان دەبێتە هۆی دابینکردنی داهاتووی ئەم وڵاتە و ناوچەکە.
ناوبراو وتی: وەک چۆن کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان ئەمریکییەکان دەبێت لە سوریا بکشێنەوە. کشانەوی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات و ناوچەکە بە گشتی، ڕێگاچارەی سەرەکی و ڕیشەیی قەیرانەکانی ڕۆژئاوای ئاسیایە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر پێویستی چارەسەرکردنی نیگەرانی هەندێک وڵات، وتی: پێویستە سەرجەم سنورەکانی سوریا لە لایەن سوپای ئەم وڵاتەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت و ڕێز لە دەسەڵات و سەروەری نیشتمانی سوریاش بگیرێت، گرنگینەدان بەم بابەتانەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی جۆربەجۆر./.