بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عیسا بەرزنجی وتی: سەرجەم ئائینیەکان خەڵکیان بەرەو خوداپەرستی و دادپەروەری ڕێنمایی کردووە و بەختەوەرییان بۆ مرۆڤایەتی بە دیاری هێناوە و ئەوان پەیامهێنەری ئاشتی و دۆستایەتی و بەرنامەی ژیان لە لایەن خوداوە بوون.
ناوبراو جەختیکردەوە کە تەواوی پێغەمبەرەکان یەک ئامانجیان هەبووە و ئائینی ئیسلامیش شانازییەکە بۆ هەتا هەتایی و موسڵمانان دەبێت لە ڕێگای پاراستنی ئەم ئائینە هەنگاو بنێن.
بەرزنجی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە وڵاتێکی بەرچاو و نموونە لە یەکڕیزی ئیسلامی ناو برد و وتی: شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران بە ڕێبەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) درووشمی یەکڕیزی ئیسلامیی وەک ستراتیژێک داناوە و ئێستاش ئایەتوڵڵا خامنەیی درێژەپێدەری ئەو ڕێگایەن لە پێناو بەهێزکردن و پاراستنی یەکڕیزی ئیسلامی لە وڵات و ناوچەکە.
شایانی ئاماژەیە کە یەکەم کۆنفرانسی ناوچەیی یەکڕیزی ئیسلامی بە بەشداری 400 میوانی ناوخۆیی و بیانی لە شاری سنە بەڕێوەچوو./.