بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە و هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی تورکیای بۆ سەر ناوچەیەکی گەشتیاریی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک بە توندی ئیدانە کرد.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا جەختیکردەوە کە بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شار و گوندەکانی عێراق قبووڵنەکراوە و بە پێشێلکردنی سەروەری نیشتمانیی عێراق دادەنرێت.
حەکیم داوای لە حکومەتی عێراق کردووە کە سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بۆ ڕێگری لە دووبارەکردنەوەی هێرشەکانی تورکیا بگرێتەبەر./.