بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشەکەی سەر ناوچەی زاخۆی لە هەرێمی کوردستان ئیدانە کرد کە ڕۆژی چوارشەممە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی عێراقی.
ناوبراو هاوخەمی خۆیی بۆ بنەماڵەی قوربانییەکان، گەل و حکومەتی عێراق دەربڕی و جەختی لە سەر پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق کردەوە و وتی کە ئێمە ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی وڵاتی خۆمان دەزانین و لەم پێناوەدا ئامادەی هەر هاوکارییەک دەبین./.