بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتی کە تاران بووەتە پایتەختی دیپلۆماسی و هاوپەیمانی لە دژی تیرۆریزم و بەرەنگاربوونەوەی تاک جەمسەری و بەسەربازگەکردنی ناوچەکە.
ناوبراو وتی: دیپلۆماسیەتی کرداریی ئێران لە چەند مانگی ڕابردوو سەرجەم هێز و توانای خۆیی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان وڵاتانی دراوسێ و موسڵمان بەکار هێناوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە تاران بووەتە هۆکاری هاوسەنگی ناوچەیی و بە تایبەت ڕۆڵی گرنگی لە سوریا هەیە و لە قەیرانی ئۆکرانیاش تاران بووەتە شوێنی ڕاوێژ.
ناسر کەنعانی وتی: چارەنووسی میکانیزمەکانی تاکلایانە بە پشت بەستن بە هەڕەشە و گەمارۆدان شکستە و وڵاتانی ناوچەکە پێویستیان بە دەستێوەردانی وڵاتانی بێگانە نییە، ناوچەکەی ئێمە زیاتر لەوەی کە پێویستی بە هاوپەیمانییە کارتۆنییەکان و سیستەمەکانی بەرگری لاواز بە تێچوویەکی زۆر لە گیرفانی خەڵکی ناوچەکە بێت، پێویستی بە میکانیزمی دۆستایەتی و ئاسایشی گشتی هەیە.
ڕاشیگەیاند کە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و کەنداوی فارس ماڵی هەمووی ئێمە و گەلان و وڵاتانی ناوچەکەیە./.