بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 20 ی تەمموزی 2022 لە سەر هێرشەکەی زاخۆ سکاڵای لە سەر ئەنکەرە تۆمار کرد و ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرا.
دیپلۆماتکارێکی عێراقی هەواڵی سکاڵاکەی حکومەتی بەغدای لە دژی تورکیا پشتڕاست کردووەتەوە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە عێراق بۆ ڕێگری لە دەسدرێژییەکانی تورکیا کۆمەڵە ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکانی تورکیا بە مافی خۆی دەزانێت./.