بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاریگەری گەشتیاری لە سەر دابینکردنی هەلی کار لە زۆربەی وڵاتانی بچووک بە شێوازێکی بەرچاوە کە بووەتە هۆی بەسراوەیی ئەم وڵاتانە بەم پیشەسازییە و داهاتەکەی. ئابوریی گەشتیاری ئەو بەشەی وەبەرهێنان لە ئابوری لە خۆ دەگرێت کە زۆربەی وڵاتان سیاسەتەکانی خۆیان لە کەرتی ئابوریدا لە گەشەی کەرتی گەشتیاری لە سەر ئەم بنەمایە دادەنێن. هەر بۆیە بە هۆی زۆربوونی بەشە پەیوەندیدارەکان، سیاسەتەکانی گەشتیاری لە هەندیک کاتدا بە جیاواز هەڵسەنگاندنی بۆ نەکراوە و لە گەڵ سیاسەتەکانی بەشەکانی دیکەدا تێکەڵ کراوە، وەک سیاسەتەکانی دارایی، پیشەسازی و …..، ئەم شێوازەش لە بیرکردنەوە ڕۆڵی گەشتیاری لە گەشەی ئابوریدا کەم دەکاتەوە و تەنانەت توانای گەشەی ئابوریش لە ناو دەبات کە لە ئەنجامی سیاسەتەکانی ئابوریی گشتی بە پێویست دادەنرێت، بە تایبەت لە پاش قەیرانی ئابوریی جیهانی لە دەیەکانی 1980 و 1990 کە لاوازی بازرگانیی دەرەکی و گەشەی وڵاتانی خاوەن پیشەسازیی بەرەو گەشەسەندوویی ئاشکرا دەکات، بەم پێیەش لە گەشتیاری نێودەوڵەتی دەبێت وەک بژاردەیەکی ئابوری ناو ببەین کە دەتوانێت گەشە و باشتربوونی دۆخی ئابوری خێراتر و باشتر بکات.
گەشتیاری و بازرگانیی نێودەوڵەتی، ئاڵوگۆڕی کاڵا، وەک ئاڵوگۆڕەکانی گەشتیاریی نێودەوڵەتی بە بەشێک لە سیاسەتەکانی بازرگانیی دەرەکی دادەنرێت. خزمەتگوزارییەکانی هاوپەیوەند بە گەشتیاریی نێودەوڵەتی کاریگەری یەکسان و تەنانەت پێش هەناردە و هاوردە لە ڕووی داهاتی وڵاتان هەیە. بۆ نموونە، کاتێک کە گەشتیارێک خۆراکێک لە ڕێستورانتێک دەکڕێت، بەهای ئەو خۆراکە لە گەڵ هەناردەی بەرهەمەکانی خۆراکی و سەرجەم تێچووەکانی یەکسانە، گەشتیاریی نێودەوڵەتی لە زۆربەی کاتەکان هۆکاری جوڵەی بازرگانیی نێودەوڵەتییە.
بەراوردکردنی بازرگانیی نێودەوڵەتی و گەشتیاریی نێودەوڵەتی پیشان دەدات کە لە ساڵی 1950 بە دواوە گەشەیەکی خێرا بینراوە. پشکی داهاتی دابینکراو لە لایەن گەشتیاریی نێودەوڵەتییەوە لە سەدا 6 ی کۆی گشتی هەناردەی جیهان پێک دێنێت، ئەگەرچی ئەم ڕێژەیە دەتوانێت لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دیکە یان لە بەشێکەوە بۆ بەشێکی دیکە جیاواز بێت.
دابەشکردنی هەناردە و داهاتی گەشتیاریی نێودەوڵەتی بە تایبەت لە ناوچەکانی ئەمریکا و ئەورووپای ڕۆژئاوا وەک دابەشکردنی هەناردە و داهاتە لە ئاستی جیهان. لە لایەکی دیکەوە لە هەناردەی خزمەتگوزارییەکان، پشکی کەمی هەیە، هەر بۆیە چالاکییەکانی گەشتیاری دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆری لە سەر ئابوریی وڵاتان هەبێت و ئەم چالاکییانەش لە سەر دابینکردنی هەلی کار، سەرچاوە مرۆڤییەکان، گەشەی ئابوری، کەرتی پیشەسازی، کشتووکاڵ و ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتیی کاڵا کاریگەری دەبێت./.