بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ” العالم ” وتی: هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا شەڕی دەروونییە و ئەو ڕژێمە توانای ئەوەی نییە لە ڕووی سەربازییەوە ڕوبەڕوی ئێران ببێتەوە.
ناوبراو وتی: وەڵامی ئێران بۆ هەر هەڵەیەکی ڕژێمی زایۆنیستی توند و ڕۆخێنەر دەبێت.
کەنعانی وتی: جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ناوچەکە لە پێکهێنانی بەرەیەکی دژ بە ئێران شکستی هێنا و وڵاتانی ناوچەکە متمانەیان بە ئەمریکا نییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە تورکیاش وتی: لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا لە سنورەکانی باشوری ئەم وڵاتە تێدەگەین، سەرەڕای ئەمەش دژی درووستکردنی ناوچەی ئەمنین لە ناوخۆی سوریا./.