بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ سێ شەممە 19 ی تەمموزی 2022، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران لە لایەن جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.
کۆبوونەوەی لوتکەی ئاستانە بە بەشداری سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە سەر ڕەوشی سوریا لە تاران بەڕێوە دەچێت./.