بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا ئەمشەو سێ شەممە 19 ی تەمموزی 2022 بە سەردانێک دەگاتە تاران و بڕیارە سبەی چوارشەممە لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە حەوتەمین کۆبوونەوەی لوتکەی ئاستانە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە تاران بەڕێوە دەچێت و بڕیارە وەزیری دەرەوەی سوریا سبەی لە وردەکاری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکرێتەوە./.