بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەعد سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان بەرانبەر بە ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند: گاز لە ناوچەی ئابوری مافی ئێمەیە و زیاتر لە هەر لایەنێک لوبنانییەکان شیاوی ئەمەن و مافی خۆمان سەبارەت بە ئاو و گاز وەردەگرین.
ناوبراو وتی: کاتێک کە ئاماژە دەدەین بژاردەی شەڕ موڵەتی ئەوە بە ئێمە دەدات بە کەرامەت و بێ سواڵکردن لە کسانی دیکە ژیان بە سەر بەرین، دەمانەوێت بڵێین کە ئێمە ئازادەین و دەبێت بزانن کە لە گەڵ کێ هەڵسووکەوت دەکەن، ئێمە حەزەمان لە شەڕ نییە بەڵام بۆی ئامادەین، ئەگەر لە سەرەتای خۆڕاگری لە فەرماندە شەهیدەکانی ئێمە بوێریتان بینیوە، لە ئەگەری بژاردەی هەڵەی دووبارە، بوێری و ئازایەتی ئێمە بە گشتی دەبینن.
محەممەد ڕەعد وتی: ئێمە لە مافی خۆمان سەبارەت بە سەرمایەگوزاری لە سەرچاوەکان و داڕشتنی سنورەکان خۆش نابین، ئێمە ئەو کەسانەین کە لە سەر مافی خۆمان بڕیار دەدەین و بەڵێن و وەفاداری ئێمە بۆ ڕۆڵەکانی خۆڕاگرییە و لوبنانییەکانیش پابەندی خۆڕاگرین تا دەسەڵاتی خۆمان بپارێزین.
ناوبراو جەختیکردەوە: ئێمە گەلی لوبنان پاڵپشتی لە وڵاتی خۆمان دەکەین و سیاسەتی خۆمان بە پێی بەرژەوەندییەکانی گەل و جیلەکانی داهاتوو دیاری دەکەین، دوژمنی زایۆنیستی هیچ شوێنێکی لە داهاتووی ناوچەکەی ئێمەدا نابێت./.