جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

گەلاوێژ وستراتیژییەتی نووسینەكانی ژنان

ته‌مموز 18, 2022
in کەلتوری
A A
0

جام کوردی – ” گەلاوێژ وستراتیژییەتی نووسینەكانی ژنان” وتارێکە لە نووسینی “پ.د.نیان نەوشیروان فوئاد مەستی” و ساڵی 2019 لە وێنسایتی گەلاوێژ بڵاوکرایەوە، لەبەر کەسایەتی گرینگی ” گەلاوێژ ساڵح فەتاح” و پەنجەمۆری ناوبراو بە ئەدەب و رۆشنبیری کوردییەوە، بە پێویستمان زانی ئەم وتارە جارێکی دیکە بۆ خوێنەران و هۆگرانی ئەدەب بە تایبەت نووسینەکانی ژنان و خاتوو گەلاوێژ بڵاوبکەینەوە.

گەلاوێژ ساڵح فەتاح، نووسەر وڕۆشنبیر، بەپێشەنگی نووسینی ڕۆمان وچیرۆكی ژنانی كورد دادەنرێت. لەسەرجەم بەرهەمەكانیدا كە خۆیان زیاترلە (21 )  بەرهەمدا دەبینێتەوە، هەوڵیداوە دەنگی ژن بەرجەستە بكات، ئەویش لەرێگەی دەڕبرینە سایكۆڵۆژی وسۆسیۆڵوژییەكاندا كە ڕەنگدانەوەی فشارەكانی كۆمەڵگان بەشێوەیەكی واقیعی وورد هەروەك لە  (بووكی ئاتە خان، كارەكەر، ڕێبوارێكی سەرگەردان، دایك وكور، پایز و بەهاری خونچە) دا بەئاشكرا دەبینرێت.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

لە نووسینەكانیدا چەندەها نموونەی ژنی تیدایە وەك ژنی كوردی ڕۆژهەڵاتی وژنی ڕۆژئاوایی وڕۆڵی دایك لەناو خێزانەكەیدا وژنانی تێكۆشەر وكێشەكانی ژن لە چینی چەوساوەدا. لەتێكڕا ڕۆمانەكانیدا كەسێتی ژن لە كۆمەڵگای كوردییەوە وەرگیراون و بەشیوەیەكی واقیعی و بوێرانە مامەڵەیان لەگەڵداكراوە و تیشك خراوەتە سەر دەنگە سەركووت وپەراوێزخراوەكان. دەربڕینی  ئەمانە بە شێوەیەكی هونەری ئەنجام دراون ئەویش لەڕێگەی پەیوەندیەتی كەسایەتییەكان بە توخمەكانی گێڕانەوەگەری بەنموونەی زەمەنجێگەیی وڕووداوەكان وزەمەنە جیاوازەكان وجێگەكان ودایەڵۆگ ومەنەڵۆگەكان.

لەلایەكی ترەوە نووسینەكانی ڕەنگدانەوەی ململانێ وهەماهەنگی ژیانن. ئەمەش لەپێناو دەستنیشانكردنی دیاردە نەرێنییەكانی ناو كۆمەڵگا وەك هەنگاوێكی گرنگ بۆتێگەیشتن وراِڤەكردنی دیاردەكان  تا گەیشتن بە چارەسەرە گونجاو وپێویستەكان. لێرەدا رێبازی ڕیالیزمی ڕەخنەگرانە لە دەقەكاندا بەدەردەكەوێت كە بریتیە لە دەرخستنی كەموكوڕیەكانی كۆمەڵگا وململانێی نێوان تاكەكان.

ئەركی وەرگر، كەبوونێكی ئەكتیڤی هەیە لە خوێندنەوە و گەیاندنی نامەكان، لەپاڵ خاوەن دەقدا لەهەوڵی چارەسەری كێشەكاندا دەبێت. بەدیوێكی تردا، نووسینەكانی خاتوو گەلاوێژ جۆرێكن لە بڵاوكردنەوەی چەمكی هوشیاری  كومەڵگا، بە شێوەیەكی گشتی، دەرخستنی كێشەكانی ژنان بە شێوەیەكی تایبەت. هوشیاركردنی كۆمەڵگا ئاستێكی كاریگەری گۆڕانكارییەكانە لەسەرو هەموویانەوە گۆڕانكاری لە ڕەفتارەكانی ژیان ئەویش بەمەبەستی پێشخستنی كۆمەڵگا یان دەربازبوون لە بیركردنەوە چەقبەستووەكان. 

گەلاوێزخان لە دیدارێكیدا  سەبارەت بە مافی  ژنان كە  لە لەندەن   ساز كرابوو، بەراوورد دەكات لە نێوان كیّشەكانی ژنانی ڕۆژ ئاواو وڕۆژهەڵات و ژنانی شار ولادێ‌ . ئەوەتا دەڵێت ” ڕۆشنبیری پاڵپشت وپارێزگارییە بۆ ژن، ژنانی ڕۆشنبیر دەتوانن بەرگری لە مافەكانیان بكەن  لە كاتی رووبەروروبونەوەی  كێشە دژوارەكاندا ” لێرەدا  تیشك دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان  ژنان و ڕۆشنبیرییەت كە كاریگەری زۆری هەیە لەسەر هوشیاری وهزری ژنان وهاوسەنگێتی راِدەگرێت لە نێوان مافەكان وئەركەكانیدا. بەمەش ڕۆشنبیرییەت دەبێتە كەناڵێكی  متمانەپێكراو بۆ سەرجەم تاك و خودەكان كە ئەمە نیشانەیەكی پۆزەتیڤی  بونیادنانی كەسیەتییە بەهێزەكانە  لەرێگەی گرنگیدان بەچەمكی ڕێزگرتن لە مافەكانی تاك و پێدانی سەربەستی دەڕبرینی بیروراِو كە ئەمە خۆی لەخۆیدا ڕێزگرتنیشە لە كۆمەڵگا.

واتە كێشەی ژنان پەیوەستە بە بەرپرسیارێتی  خودی ژن بەرامبەر بە بونیادنانی خودی خۆی. بێگومان ئەمەش، لە ڕێگەی بە ڕۆشنبیركردنی تاك و كۆمەڵگاوە، هەنگاوێكە بۆ گۆرینی بیر وبۆچوونی كەسەكان، بەڵكو  دەبێتە كردارێكی كەڵەكەبووی بەردەوام كە ناوەڕۆكەی پڕە لە چەندین مانا وهێما و هەڵوێستە و مەسەلە بەو پێیەی نامە و پەیامەكان لەپێناو فراوانكردنی ئاستی ڕۆشنبیری تاكەكانە بە تایبەتی ژنان. لەم گۆشەیەوە، ژنانیش پێویستە خۆیان ڕۆشنبیر بكەن بە زانستە تەكنەڵۆژیایی و مەعریفی و سایكۆلوّژی و سۆسیۆلوژی و مێژوویی و فەلسەفەییەكان، تەنانەت بە بابەتەكانی هونەر وشیعر و پەخشان. لە پێشەنگەكانی ئەدەبی ژنانی جیهان  سیمۆن دی بۆڤوار  و ڤرجینیا ووڵف و جۆڵیا كریستیڤا كە هەموو ئەمانە و زیاتریش لە نووسیەكانیاندا هەوڵیانداوە داهێنان و لێهاتووی ژنان بەدەربخەن یان بەرجەستەی بكەن ئەویش لە ڕێگەی ئەو كێشانەی  كە ڕووبەڕویان دەبنەوە، لە هەمان كاتیشدا ڕێگە چارەی گونجاویشان بۆ كێشەكان دۆزیوەتەوە.

دەنگی ژنانی كورد لەڕێگەی بەرهەمەكانی گەلاوێژدا جۆرە هارمۆنیایەكی لەگەڵ دەنگی ژنانی جیهاندا دروستكردووە. گەلاوێژ چووەتە نێو پانتایییە ئەدەبییەكانی گێڕانەوەگەری كە ئەمە لە توانای هەموو نووسەرێكدا نیە چونكە هونەری گێڕانەوەگەری پێویستی بە بەهرە و ڕۆشنبیرییەتێكی بەهێز و خولیا و حەزی نووسین و لێهاتوویی لە بواری زانستی دەربرین و تێگەیشتنێكی ووردی كۆمەڵگادا هەیە، كە ئەمانە، بەئاشكرا، لە بەرهەمەكانی خاتوو گەلاوێژدا بەدەردەكەوێت. لە هەمان كاتدا، لە نووسینەكانیدا توانی دیدی خۆی بەرامبەر  بە كومەڵگا تۆمار بكات  ئەویش لە ڕێگەی ڕەخنە سۆسیۆڵۆژییەكان و وروژاندنی  پرسیارەكان  كە پەیوەستە بە ئەزمونەكانی ژنان لەناو ژیاندا. واتە ئەدەب لای نووسەر بریتییە لەهونەری نووسین لەپێناو خزمەتی كۆمەڵگادا وبەدەرخستنی دیاردە لاواز ودیارەكان و هەوڵدان بۆ بەرنگاربوونەوەیان. ئەم كارنامەیە پێویستی بە هونەری  دەڕبرین و گەیاندنی پەیامی مرۆڤایەتیەكان بە گشتی و  گوتاری دەنگی ژنان بە تایبەتی  هەیە. جگە لەمانەش هەوڵدان بۆ گۆڕینی دۆخی ژنان لە دۆخێكی نەخوازراوەوە بۆ دۆخێكی شایستە.

خاتوو گەلاوێژ، لە ڕێگەی نووسینە كوردی وعەرەبییەكانیەوە، توانی ببێتە نموونەیەكی دیاری ژنێكی لێهاتوو ئەویش بەسوودوەرگرتن لە تەكنەڵۆژیای سەردەم و دامەزراندنی وێب سایتێكی ڕۆشنبیری وئەدەبی كە پەیوەستە بە داهێنانەكانییەوە. هەروەها ئەو نووسینە ئەكادیمیانەی سەبارەت بەو بەرهەمانە نووسراون كە ئەمەش هەوڵێكە بۆ گەیاندن و گەیشتن بە ئەدەبی جیهانی. بۆیە خاتوو گەلاوێژ نموونەی واقیعی ژنێكی  لێهاتوو و بەهرەدارە و خاوەن ئەزموونێكی هونەری گێرانەوەگەرییە و بەردەوامیشە لە پێشكەشكردنی ئەدەبێكی ڕەسەن بۆ دروستكردنی گوتارێك لە جۆری بەرپرسایەتی ئەزموونەكانی ژنان.

Previous Post

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە فیلمی سینەمایی “بێنیشتمان” کرد

Next Post

بەڕێوەچوونی هەفتەی کولتووریی هەورامان لە شاری سەوڵاوا

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
بەڕێوەچوونی هەفتەی کولتووریی هەورامان لە شاری سەوڵاوا

بەڕێوەچوونی هەفتەی کولتووریی هەورامان لە شاری سەوڵاوا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020