بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کازم جابر عەبد وتی: ئەم ڕێکەوتنە دەسکەوتێکی بۆ عێراق بە دواوە نابێت و تەنانەت لە ئەگەری جێبەجێکردنیش بە تێچوویەکی زۆرەوە تەنیا هەزار مێگاوات کارەبا لە 35 هەزار مێگا وات کارەبای پێویستی عێراق دابین دەکات کە نە تەنیا کێشەیەک چارەسەر ناکات بەڵکوو عێراقییەکان دەخاتە تەڵەی قەرزداری بەرامبەر بە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس و تێچووەکانی دواتری.
ناوبراو ئەم ڕێکەوتنەی بە فەرمانێکی سیاسی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا و وەک پرۆسەیەکی میدیایی ناو برد.
کازم جەبر عەبد وتی: ئەگەر ئەمریکییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای عێراق جیدی دەبوون کۆمپانیا جەنەڕاڵ ئەلکتریکی ئەو وڵاتە دەبوو پرۆژەکانی کارەبای عێراقی پەرەپێدەدا یان موڵەت و دەرفەتی کارکردنی لە پرۆژەکانی کەرتی کارەبای عێراق بە کۆمپانیای زیمێنیس ئەڵمانیا دەدا.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە وتی: کۆمپانیای زیمێنسی ئەڵمانیا ویستی ئەوەی هەبوو بە تێچوویەکی 8 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری چەندین پرۆژەی کارەبایی لە عێراق جێبەجێ بکات و ژێرخانەکانی کەرتی وزە بەهێز بکات بەڵام ئەمریکییەکان ڕێگرییان کرد و ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای جەنڕاڵ ئەلکتریکی ئەمریکا 16 ملیار دۆلاری تەنیا بۆ پاراستن و چاودێریی تۆڕی کارەبا لە عێراق وەرگرتووە.
وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی نیشتمانیی ” ڕێگای ئاورێشم ” ی عێراق وتی: گەلی عێراق باجی خۆڕاگری لە بەرامبەر داگیرکاریی ئەمریکییەکان دەدەن و واشنتن تا ئێستا گرنگیی بە بەهێزکردنی ژێرخانی عێراق نەداوە.
کازم جابر عەبد وتی: ئەگەر هەزار مێگا وات یان زیاتریش لە سعوودیەوە هاوردەی عێراق بکرێت بە هۆی مەودای دووری هێڵی گواستنەوە 300 مێگا واتی لە ناو دەچێت و ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەڕەشەی تیرۆریستانیش بەردەوام لە سەر ئەم هێڵە دەمێنێتەوە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە نابێت چاوەڕوانی دەسکەوتێک لەم ڕێکەوتنە بۆ عێراق بین بەڵکوو تەنیا عێراقی پێ قەرزدارتر دەبێت./.