بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو کەسە کە ناوی زەهرا مەنسوری هەمەدانییە بە ناوی خوازراوی سارە چالاکی کردووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بانگەشەی بۆ هاوڕەگەزبازی، قومارکردن، پەیوەندی سێکسی ناشەرعی و نایاسایی کردووە.
هێزەکانی بەشی هەواڵگری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پاش چەندین مانگ چاودێری، لە ڕێگای ئەم ژنەوە گەیشتنە یەکێک لە گەورەترین باندەکانی قاچاخی ژنان و کچانی ئێرانی بۆ هەولێر کە لە لایەن دوو کەسەوە بە ناوەکانی عەلی ڕەزا فەرجادی کیا و کەتی بەڕێوە دەبرا و لە ڕێگای هاوکاری لە گەڵ زەهرا مەنسوری هەمەدانییەوە بە سەدان کچی ئێرانییان بردووەتە هەولێر و لەوێ فرۆشراون./.