بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیراجەدین حەقانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی تاڵیبان وتی کە ئەگەر جیهان ئێمە بە فەرمی نەناسێت درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.
ناوبراو داوای لە وڵاتانی جیهان کرد کە حکومەتەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان بە فەرمی بناسن.
حەقانی وتی: ئێمە بە بێ ئەوەش بە فەرمی بناسرێین درێژە بە هەوڵەکانی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی خەڵک دەدەین.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی تاڵیبان هەروەها وتی کە ئێمە 20 ساڵ لە دژی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان شەڕ و خەباتمان کرد و ئێستاش ئامادەین درێژە بە هەمان ڕێگا بدەین.
سیراجەدین حەقانی ئامادەیی حکومەتی تاڵیبانی بۆ هەبوونی پەیوەندیی دیپلۆماسی و هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان دەربڕی.
سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی یەک ساڵ بە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، تا ئێستا هیچ وڵاتێکی جیهان ئەو حکومەتەی بە فەرمی نەناسیوە./.