بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی: هیچ قسە و باسێک سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانی ناوچەیی لە کەنداوی فارس لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی نەکراوە، ئەگەر قسەش کرابێت، سعوودیە تێیدا بەشداریی نەکردووە و لە داهاتووشدا نایکات.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی کە هیچ کات هیچ جۆرە هاوکارییەکی سەربازی یان تەکنیکی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی باس نەکراوە و نازانم ئەم هەواڵانە لە کوێ هاتووە، نە لە کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە و نە پێشتریش بابەتی وەها گەڵاڵە نەکراوە.
بن فەرحان وتی کە شتێک بە ناوی ناتۆی عەرەبی بوونی نییە بەڵام پاشایەتی سعوودیە پێنج ساڵ بەر لە ئێستا پێشنیاری پێکهێنانی سیستەمێکی بەرگریی هاوبەشی خستەڕوو./.