بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم وتی کە ڕۆڵەکانی ئێمە لە حەشدی شەعبی لە پێناو ئازادیی عێراق و بەرگری لە پیرۆزییەکان، گیانی خۆیان بەخت کرد و بە بەرەکەتی خوێنی ئەوان ئەمڕۆ ئاسایش و سەقامگیری لە ئاستێکی باشدایە و دەبێت ڕێز لەو گەنجانە بگیرێت کە بوونەتە مایەی شانازی و سەربەرزی و کەرامەتی ئێمە.
ناوبراو وتی: حەشدی شەعبی پێویستییەکی سەرەکییە لە سیستەمی بەرگریی عێراق و دەبێت پاڵپشتی بکرێت.
حەکیم وتی: حەشدی شەعبیش پێویستە هەوڵی ئەوە بدات پێکهاتەیەکی تەندرووستی هەبێت و لە ڕووی کارگێڕی و سەربازییەوە ڕێکخستنەوەیەکی باشی هەبێت./.