بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا دانی بەوەدا ناوە کە سەردەمی هەژموون و زاڵبوونی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە جیهان کۆتایی هاتووە.
ناوبراو وتی کە جیهان لەم هەلومەرجەدا بەرەو دوو یان چەند جەمسەری دەڕوات.
بلێر: گەورەترین گۆڕانکاری ژئۆپۆلتیکی لەم سەدەیەدا لە چین ڕوو دەدات نەک ڕووسیا و لە کۆتایی زاڵبوونی سیاسی و ئابوری ڕۆژئاوا نزیک دەبینەوە.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا ڕایگەیاند کە چین دووەم زلهێزی جیهانە.
ڕاشیگەیاند کە ڕووسیا و ئێران دەبنە هاوپەیمانی چین لە جیهانی چەند جەمسەریدا./.