بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی دووشەممە 18 ی تەمموزی 2022 بە سەردانێکی دوو ڕۆژە دەگاتە تاران و لە گەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان کۆدەبێتەوە.
ئەردۆغان ڕۆژی سێ شەممە 19 ی تەمموز لە حەوتەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هاوکارییەکانی تورکیا و ئێران بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بەشداری دەکات.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها لە کۆبوونەوەی لوتکەی سێقۆڵیی تایبەت بە سوریا بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و ئێران بەشداری دەکات./.