بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی هەینی جەختی لە سەر بەردەوامی خۆڕاگری وەک تاکە ڕێگای لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.
حەماس ڕایگەیاند کە لێدوانەکانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەیت لەحم تەنیا پاڵپشتی لە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بووە.
بزوتنەوەی حەماس هەروەها داوای لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەڵەستین کرد واز لە خەونی ئاشتی و سازشت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بێنن کە ئەنجامێکی بەدەر لە ڕووخان و کاولکاری نەبووە./.