بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ئەمڕۆ شەممە 16 ی تەمموزی 2022 لە بەیاننامەیەکدا سەردانەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکای بۆ فەڵەستینی داگیرکراو و سعوودیە ئیدانە کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئامانج لە سەردانەکەی بایدن خزمەتکردنە بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر تێچووی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
ئەنساروڵڵا ڕایگەیاندووە کە لەم سەردانەدا بەشێک لە قۆناغەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعوودیە و ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجام دەدرێت کە خیانەتە بە فەڵەستین و ئامانجەکانی قودس.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە لێکەوتەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بۆ ئاسایشی ڕژێمەکانی ناوچەکە مەترسی زیاتری هەیە.
ئەنساروڵڵا ڕایگەیاندووە کە سەردانەکە لە کاتێکدا کە حکومەتی سعوودیە بەشێک لە موسڵمانانی لە بەجێهێنانی حەج بێبەش کردووە بەڵام دەرگاکانی بە ڕووی بایدن و ئاسمانی بە ڕووی فڕۆکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردووەتەوە./.