بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی وتی کە کردنەوەی هەرێمی ئاسمانیی سعوودیە بە ڕووی فڕۆکەکانی ئیسرائیل، یەکەم هەنگاوی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە لە گەڵ ڕیاز کە دەستیپێکردووە.
سعوودیە هاوکات لە گەڵ سەردانەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەرێمی ئاسمانیی خۆیی بە ڕووی سەرجەم گەشتەکاندا کردووەتەوە کە ڕژێمی زایۆنیستیش لە خۆ دەگرێت.
سعوودیە بەردەوام بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بەندە بە چارەسەرکردنی تەواوی دۆسیەی فەڵەستین./.