بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە وتوویژی تەلەفوونیی نێوان حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ تاران و هەندێک پرسی پەیوەندیداری هاوبەش بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر دوو وەزیری دەرەوە لەو وتووێژەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و ئەنکەرەیان بە تایبەت لە بواری سیاسی و کۆنسووڵیدا تاوتوێ کرد.
بڕیارە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە بە یاوەری شاندێکی باڵا و لە سەر بانگهێشتی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بگاتە تاران./.