بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەمیم بن حەمەد ئالی سانی، میری قەتەر، لە کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە وتی کە پابەندبوونی لایەنەکان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێتە هۆی ڕزگاربوونی خەڵک لە کوشتار و کارەساتەکانی دیکە.
ناوبراو وتی: ئێمە جەخت لە سەر مافی وڵاتانی ناوچەکە بۆ کەڵک وەرگرتن لە وزەی ناوەکیی ئاشتیخوازانە دەکەینەوە، مەترسییەکانی بەردەم ناوچەکە بە پێی هەلومەرجی ئاڵۆزی نێودەوڵەتی پێویستی بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ پرسی فەڵەستین هەیە.
میری قەتەر وتی: تا ئەو کاتەی کە ئیسرائیل درووستکردنی شارۆچکەکان، گۆڕینی مێژوو و دیمۆگرافیا و ناسنامەی قودس و بەردەوامی گەمارۆدانی غەززە ڕانەگرێت، ئاڵۆزییەکان دەمێننەوە.
شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی وتی: وڵاتانی عەرەبی سەرەڕای ناکۆکییەکانیان لە سەر دەستپێشخەری ئاشتی عەرەبی کۆدەنگییان هەیە بەڵام ئیسرائیل ئەوەشی ڕەتکردووەتەوە.
ناوبراو وتی: بە هۆی هەندێک سیاسەتەوە لە جێبەجێکردنی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان لە بەردەوامی داگیرکاری لە فەڵەستین تێناگەن، ناکرێت وڵاتانی عەرەبی پێشنیاری چارەسەرکردنی کێشەکانی فەڵەستین بخەنەڕوو و ئیسرائیل بەردەوام ڕەتیان بکاتەوە./.