بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو چاوپێکەوتنەدا سوپاسی هەوڵەکانی ئەمریکای بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان کرد و وتی کە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن بە پێی متمانە، هاوکاری و ڕێزی بەرامبەرە.
جۆبایدنیش ڕایگەیاند کە عێراق سەرچاوەیەکی زۆری هەیە و دەتوانێت لە ڕێگای سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانەوە کەڵکی پێویستی لێ وەربگرێت و پەیوەندییەکانیش لە گەڵ عێراق بۆ ئەمریکا جێی گرنگییە.
لە ڕاگەێندراوێکی هاوبەشی ئەو چاوپێکەوتنەدا هاتووە کە هەر دوو لا جەختیان لە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە پێی ئیرادەی خەڵک و ڕێزگرتن لە دیمۆکراسی و سەربەخۆیی عێراق کردووەتەوە و جۆبایدن ڕایگەیاندووە کە بوونی عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو بۆ ئەمریکا گرنگە.
بە پێی ئەو ڕاگەێندراوە، بایدن پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی مستەفا کازمی و بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە بەغدا کردووە و بە دیپلۆماسیەتی ئەرێنیی کازمی لە پێناو ناوچەیەکی ئەمن و سەقامگیر ناوی بردووە./.