بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا یاسای بازرگانی ئازادی لە نێوان ئوراسیا و کۆماری ئیسلامی ئێران واژۆ کرد.
ئەو یاسایە، پرۆتۆکۆلی تایبەت بە ڕێکەوتنی بەرایی واژۆکراوە لە ساڵی 2018 بۆ دابینکردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە نێوان یەکێتی ئابوریی ئوراسیا و کۆماری ئیسلامی ئێران کە ئێستا پەسەند کراوە.
ئەو پرۆتۆکۆلە پێشتر لە تاران واژۆی لە سەر کرابوو.
واژۆکەی پوتین لە کاتێکدایە کە میخائیل بوگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ئێران هاوبەشێکی متمانەپێکراوە بۆ مۆسکۆ و هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەم وڵاتە دەدرێت./.