بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هەوڵێک بۆ ڕێگری لە گەڕانەوەی ڕۆڵ و پێگەی ناوچەیی ئەم وڵاتە لە ئارادایە.
ناوبراو پێش سەردانیکردنی سعوودیە وتی کە لە کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە ئاسۆی بەردەم هاوکارییەکانی وزە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا تاوتوێ دەکرێت.
کازمی وتی کە عێراق هیچ کات ئەمڕۆ یان سبەی ناچێتە هیچ بەرە یان هاوپەیمانییەکی سەربازی و نابێتە سەکۆی هەڕەشە لە سەر وڵاتانی دراوسێ.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە سیاسەتی بەغدا سفرکردنی کێشەکان و هاوسەنگکردنی پەیوەندییەکانە و درووشمی ئێمە ” یەکەم عێراق ” بووە و بە پێی ئەم درووشمەش درێژە بە خزمەتگوزاریی گەلی عێراق دەدەین.
مستەفا کازمی وتی کە لە کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە هیچ کات پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی تاوتوێ ناکرێت./.