بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش سەردانەکەی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، ڕاستەوخۆ لە تەل ئەبیبەوە گەیشتە جەدە و یەکەم چاوپێکەوتنی لە گەڵ سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودیە بەڕێوەچوو.
ئەو چاوپێکەوتنەش بە ئامادەبوونی محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە لە کۆشکی سەلامی جەدە بەڕێوەچوو.
بایدن ئەمڕۆ هەینی 15 ی تەمموزی 2022 لە لایەن محەممەد بن سەلمانەوە پێشوازیی لێکرا./.