بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە سعوودیە ئاسمانی خۆیی بە ڕووی سەرجەم کەرەستەکانی گواستنەوەی ئاسمانیدا کردووەتەوە کە یاساکانی ئەم وڵاتە لە بەرچاو بگرن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانیی سعوودیە ڕایگەیاندووە ئەم بڕیارەی ڕیاز لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی نێودەوڵەتی ئاسمانی بووە.
لە گرنگترین لێکەوتەکانی ئەم بڕیارەش ئەوەیە کە لێرە بە دوا فڕۆکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەتوانن ئاسمانی سعوودیە بۆ گەشتەکانیان بەرەو هیندستان و چین بەکار بێنن.
ئەم بڕیارەی سعوودیەش لە پاش ئەوە بووە کە پێگەی ئەکسیۆس ڕایگەیاند ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی پێنج شەممە ڕەزامەندیی لە سەر دۆخی یاسایی دوو دوورگەی میسری دەربڕیوە کە ئەمەش دەرگا بە ڕووی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تەل ئەبیب و ڕیاز دەکاتەوە.
بە پێی ڕێکەوتنی کەمپ دەیڤید لە نێوان میسر و ڕژێمی زایۆنیستی، قاهیرە بەڵێنی ئەوەی داوە کە دوو دوورگەی تیران و سەنافیر بێ چەک بکات و ڕەزامەندی لە سەر داوای تەل ئەبیب بۆ جێگیرکردنی چاودێرانی نێودەوڵەتی لە ژێر فەرماندەیی ئەمریکا لەو دوورگانەدا دەرببڕێت./.