بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کاردانەوەی بەرامبەر بە وتارەکەی شەوی چوارشەممەی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، وتی کە هەڕەشەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕاستەقینەیە و ڕژێمی زایۆنیستیش لەم بابەتە ئاگادارە.
ناوبراو وتی: ئەگەر دۆخەکە تێک بچێت حزبوڵڵا تەنیا بە کێڵگەی نەوتیی کاریشەوە سنوردار ناکرێت و وەک چۆن کە سەید حەسەن نەسروڵڵا بەرا،بەر بە ڕژێمی زایۆنیستی وتی ئەم هاوکێشەیە تۆمار بکەن، دێینە کاریش و پاش کاریش، حزبوڵڵا بە وردی چاودێری کۆی ڕووداوەکان دەکات.
بەخیتی وتی: ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا ئەمڕۆ دەزانن کە هەر هەڵەیەک لە لایەن ئەوانەوە بە تایبەت لە لوبنان دەگاتە شەڕێکی گشتگیری ناوچەیی و هاتنی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ شەڕی لوبنان دەبێتە هۆی تەقینەوەی ناوچەکە کە ئەمەش لە بەرژەوەندی داگیرکاراندا نییە.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئەنساروڵڵا، هەماهەنگییەکی باڵا لە نێوان وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری بە تایبەت گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین بوونی هەیە و ئێستاش دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بزوتنەوەی حەماس و سوریا بووەتە هۆی توڕەیی هەنێک لایەن.
بەخیتی جەختیکردەوە کە ئەوەی بۆ سەنعا گرنگە، پاڵپشتییە لە سەرجەم لایەنەکانی فەڵەستین بە تایبەت حەماس./.