بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی حوسێن ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری وتی کە سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بۆ ڕیاز و بەشداری لە کۆبوونەوەیەک کە بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعوودیە و ڕژێمی زایۆنیستی دەکرێت، دۆخی سیاسی عێراق پڕکێشەتر دەکات.
هەروەها جەعفەر بەیاتی شارەزا لە کاروباری ئەمنیی عێراق وتی کە کۆبوونەوەی لوتکەی سعوودیە هیچ سوودێکی بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق نابێت.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا هاوپەیمانی ڕاستەقینەی عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریزم نییە و هۆکاری زۆریش بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییە هەیە، بە تایبەت ئەوەی کە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و گرووپە توندڕۆکان بۆ کەس شاراوە نییە.
بەیاتی وتی کە ئەمریکا موڵەتی ئەوە نادات دۆسیەی کەمپی ئەلهول چارەسەر بکرێت و ئەم کەمپە بەردەوام وەک سەرچاوەی هەڕەشە لە سەر عێراق دەمێنێتەوە./.