بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی فارس، بەرپرسێکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری فرانکفۆرت بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی عەلی قازی سەرقاڵی ئەنجامدانی ڕێوشوێنی ئیدارییە تا تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی بنەماڵەیی لە ئێران بەخاک بسپێرێت.
عەلی قازی کوڕی قازی محەممەدە کە ڕۆژی یەک شەممە 10 ی تەمموزی 2022 لە شاری بۆن ی ئەڵمانیا و لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
عەلی قازی لە ساڵی 1933 لە ئێران لە دایکبوو و لە تەمەنی 13 ساڵیدا قازی محەممەدی باوکی لە لایەن ڕژێمی پاشایەتییەوە لەسێدارە درا و پاش ماوەیەک بەرەو ئەڵمانیا کۆچی کرد./.