بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەی لە شاری کرماشان ڕایگەیاند کە ژمارەیەک لە وڵاتان هەوڵی ترانزێکی ئاڵۆزی بۆ ئێران دەدەن و وتی: پەیامی ئەوە دەدەمە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە گەلی گەورەی ئێران هیچ چەشنە ئاڵۆزی و قەیرانێک لە ناوچەکە قبووڵ ناکات و هەر هەڵەیەکی دوژمن ڕوبەڕوی وەڵامی توند و پەشیمانکەرەوەش دەبێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە گەلانی موسڵمانی ناوچەکە پەیوەندی وڵاتانی خۆیان لە گەڵ ئەمریکییەکان کە بووەتە هۆی تاڵانکردنی سەرچاوەکانی ئەوان، ڕەتدەکەنەوە.
ڕەئیسی وتی: هێزی سەربازیی ئێران دەتوانێت ئاسایش دابین بکات و دەستێوەردانی دەرەکی لە ناوچەکە بە هۆکاری قەیران و ئاڵۆزی دەزانین.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی ئەوە بزانێت کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکە نابێتە هۆی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئەو ڕژێمە.
ناوبراو وتی: ئێرانی ئیسلامی لە هەر کاتێکی دیکە بەهێزترە و هێزی ئەمریکاش زیاتر لە جاران لاواز بووە و ئەوان دەزانن کە پرۆژەی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران شکستی هێناوە بەڵام دیسانەوە بەردەوامی بەو سیاسەتە دەدەن./.