بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تارق عێزەدین ڕایگەیاند کە ئامانج لە سەردانەکەی جۆبایدن بۆ ناوچەکە پاڵپشتییە لە ڕژێمی زایۆنیستی و پرۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەو ڕژێمە.
لە لایەکی دیکەوە، دکتۆر محەممەد هیندی بەڕێوەبەری فەرمانگەی سیاسیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە گرنگی سەردانەکەی بایدنی کەمکردەوە و وتی کە ئامانجی سەرەکی لەم سەردانەدا سعوودیەیە و بەرنامەکانی دیکەی بایدن کەوتووەتە پەراوێزەوە.
ناوبراو وتی کە ئەم سەردانە هیچ گۆڕانکارییەکی لە پرسی فەڵەستیندا بە دواوە نابێت، ئامانج سعوودیەیە و ڕاگەێندراوەکەی قودس بابەتێکی نوێی نەبووە و زیاتر لە بۆمبێکی دەنگی دەچێت، سەبارەت بە پاڵپشتی ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها ڕوبەڕوبونەوەی پلانی ناوەکیی ئێران یان گرێدانی کێشەی فەڵەستین – ئیسرائیل بە پەرەپێدانی بازنەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی تەل ئەبیب.
ئەو بەرپرسەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین سەبارەت بە گەڕانەوەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین بۆ سەر مێزی دانوستانی سازشت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هۆشدارییدا و وتی: ئەمریکا لە ڕووی سیاسی، دارایی و سەربازییەوە پاڵپشتی لە ڕژێمی زایۆنیستی دەکات بەڵام تەنیا بەڵێنی بێ کردار بە فەڵەستینییەکان دەدات./.