بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانا ئسترۆڵ ئەمڕۆ پێنج شەممە 14 ی تەمموزی 2022 ڕایگەیاند کە واشنتن بە توندی دژی هەر هێرشێکی سەربازیی تورکیایە بۆ سەر سوریا.
ناوبراو سەبارەت بە دۆخی مەیدانیی سوریا وتی: داعش بەردەوام وەک هەڕەشەیەکی گەورە و ڕاستەقینە ماوەتەوە و هەوڵ دەدات کە بگاتە ناوچە پڕ حەشیمەتەکان و هاوکات لە چوارچێوەی گرووپە چەند کەسییەکان لە ناوچە گوندنشینەکان چالاکی دەکات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی کە داعش دەیەوێت ڕووداوەکەی گرتووخانەی حەسەکە دووبارە بکاتەوە.
وتیشی کە دە هەزار چەکداری داعش لە گرتووخانەکانی کاتیی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ژێر کۆمتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتدان./.