بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە سەرەڕای بڕیارەکەی ئەم دواییەی کەنەدا بۆ گەڕاندنەوەی کەرەستە گازییەکانی ڕووسیا پاش نۆژەنکردنەوەیان، ناردنی گاز بۆ ئەورووپا لە ڕێگای هێڵی بۆریی نۆرد سترینی یەک دەستەبەر ناکرێت.
حکومەتی کەنەدا بە چاوپۆشی لە سزاکانی ڕووسیا موڵەتی ئەوەی بە کۆمپانیای زیمێنس دابوو کە کەرەستە گازییەکانی کۆمپانیای گازپرۆم پاش نۆژەنکردنەوەیان ڕەوانەی وێستگەی پورتووایا بکاتەوە.
گازپرۆم سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕاگرتنی گازی بۆ ماوەی دە ڕۆژ بە هۆی هەندێک کاری نۆژەنکردنەوە ڕاگەیاند./.